هاتنە ناو نەرویج – ڕێساکانی کەرەنتینە و پشکنین

لەم کاتەدا لەوانەیە تەنیا ڕێگە بە هاووڵاتییە نەرویجییەکان و ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی ئیقامەی هەتاهەتاییان هەیە لە نەرویج، بێنە ناو ئەم وڵاتە. بە بێ هیچ بەدواداچوونێکی زیاتر ڕێگە لە هەموو هاووڵاتییە بیانییەکان دەگیرێت بێن ناو ئەم وڵاتە، لەگەڵ ئەوەیشدا هەندێک ڕێزپەڕ هەیە کە لە خوارەوەدا باسیان لێ کراوە.

بەرپرسانی نەرویجی پێشنیار دەکەن هەموو ئەو کەسانەی لە نەرویج دەژین  خۆیان لە گەشتکردن بۆ دەرەوە بپارێزن کە زۆر پێویست نییە. ئەو کەسانەی لە گەشتێک دێنەوە ناو نەرویج کە زۆر پێویست نەبووە، دەبێ خولی کەرەنتین لە هۆتێلەکانی کەرەنتیندا تێپەڕێنن. واتای "گەشتی پێویست" لە بەشی پەیوەست بە هۆتێلەکانی تایبەت بە کەرەنتیندا ڕوون کراوەتەوە.

ئەو کەسانەی کە ڕێگەیان پێ دراوە گەشت بۆ نەرویج بکەن دەبێ ئەم ڕێسایانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

  • دەبێ پێش گەشتکردن فۆڕمی تۆماریی هاتنە ناو وڵات پڕ بکەیەوە
  • دەبێ بەڵگەی پشکنینی نێگەتیڤی کۆڤید 19 پێشکەش بکەی کە 24 کاتژمێر پێش گەشتکردنەکە ئەنجامدرابێت.
  • دەبێ لەگەڵ گەیشتنە ناو نەرویج پشکنینێکت بۆ بکرێت
  • دەبێ بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە نەرویج کەرەنتینە بکرێی

سەرپێچیی لە ڕێساکانی کۆڤید 19 سزای قورسی بەدواوەیە.

لەم کاتەدا زۆربەی خەڵک ناتوانن گەشت بۆ نەرویج بکەن

سنووردارێتییەکانی هاتنە ناو نەرویج لەسەر هەموو هاووڵاتییە بیانییەکان، لەوانیش هاووڵاتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا (EU)/ناوچەی بازرگانیی ئەورووپا (EEA) و هاووڵاتییەکانی وڵاتانی ئەسکەندناڤیاش جێبەجێ دەکرێت. ئەمەش بریتییە لە:

  1. گەشتیارەکان
  2. ئەو ئەندامانەی خێزان کە لە لیستەی ڕێزپەڕەکاندا نین (سەیری بەشی ئەندامە نزیکەکانی خێزان بکە)
  3. کەپڵی کوڕ/کەپڵی کچ یان دەسگیران
  4. هاووڵاتییەکانی یەکێتیی ئەورووپا (EU)/ناوچەی بازرگانیی ئەورووپا (EEA) (لەوانیش هاووڵاتییەکانی وڵاتانی ئەسکەندناڤیا) کە لە نەرویج کار دەکەن یان دەخوێنن، و هیچ کام لەم کەتیگۆرییانەی لە خوارەوە ڕیز کراون نایانگرێتەوە.
  5. گەشتیارە بازرگانییەکان
  6. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە ڤیزای شینگێنیان (Schengen) دراوەتێ، بەڵام سەر بە هیچ کام لەم کاتیگۆرییانەی لە خوارەوە ڕیز کراون نین.
  7. ئەو کەسانەی کە مڵکی کات بەسەربردنیان لە نەرویج هەیە، بەڵام لێرە نیشتەجێ نین

هەندێک ڕێزپەڕیش هەیە، و باوترین ڕێزپەڕەکان بریتین لە:

  1. ئەو هاووڵاتییە بیانیانەی ئیقامەی هەتاهەتاییان هەیە لە نەرویج، چ خانووی خۆیان هەبێت یان لە خانووی کرێدا بن.
  2. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە هەندێک هۆکاری تایبەتیان هەیە، وەکوو بەرپرسیارێتییەکانی چاوەدێریی تایبەت بۆ یان لە لایەن نەرویجییەکان، یان بەدواداچوون و کاروباری خۆشبژێویی تایبەتی دیکە، وەکوو سەردانیی ئەندامێکی نزیکی خێزان کە لەسەرە مەرگ دایە یان زۆر بە تووندی نەخۆشە.
  3. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە بەرنامەی سەردانیی منداڵەکانیان داناوە.
  4. ئەندامە نزیکەکانی خێزان لەوانیش ژن و مێرد / هاوژینی تۆمارکراو/هاوژینی تۆمارنەکراو، منداڵی بچووک یان زڕ منداڵ، باوانەکان یان زڕدایک و بابی منداڵە بچووکەکان یان زڕمنداڵەکان.
  5. ئەو ڕۆژنامەوان و ستافانەی دیکە کە ئەرکی دامەزراوەکانی ڕاگەیاندنە بیانییەکانیان لەسەر شانە
  6. هاووڵاتییە بیانییەکانی گواستنەوەی فڕۆکەخانە لە نەرویج (گواستنەوەی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی و گواستنەوەی ناوخۆیی شێنگێنیش)
  7. دەریاوانەکان و ستافی فڕۆکەوانی
  8. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە کاری گواستنەوەی کاڵا و گەشتیار دەکەن
  9. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە هەندێک کاری تایبەت و زۆر پێویستیان هەیە - دەبێ بەڵگەنامەکانیان لە لایەن خاوەنکارێکەوە پێشکەش بکەن
  10. ستافی چاوەدێریی تەندروستیی سوید و فینلەند کە لە خزمەتگوزارییەکانی چاوەدێریی تەندروستیی و چاوەدێریی کۆمەڵایەتیی نەرویجی کار دەکەن
  11. ستافە پێویستە بازرگانییەکان. خاوەنکارەکان پێش ئەوەی ستافەکانیان رێگەی هاتنە ناو نەرویجیان پێ بدەرێت دەبێ پشتڕاستکردنەوە و مۆڵەتی بەرپرسە نەرویجییەکانیان وەرگرتبێت.
  12. ئەو منداڵانەی کە ڕۆژانە بەمەبەستی چوونە قوتابخانە ڕۆژانە سنوورەکانی نەرویج تێدەپەڕێنن.
  13. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە لە سوید یان فینلەند دەژین و کاری ڕۆژانەیان لە نەرویج دەکەن.

بۆ لیستەیەکی کامڵی هەموو ڕیزپەڕەکان، سەردانیی ماڵپەڕی lovdata.no بکە (تەنیا بە ئینگلیزییە)

تۆمارکردن پێش هاتنە ناو وڵات

هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانهەوێ بێنە ناو نەرویج دەبێ پێش هاتنیان فۆڕمی هاتنە ناو وڵات پڕ بکەنەوە. کاتێک کە بە شێوەی ئەلەکترۆنی خۆت تۆمار دکەی، نامەیەکی هاتنت بەدەست دەگات کە دەبێ لەکاتی گەیشتنتدا پێشکەش بە پۆلیسی بکەی.

دەبێ پێش گەیشتنت بۆ نەرویج فۆڕمی تۆمارکردنەکە پڕ بکەیەوە، بەڵام نابێت لە 72 کاتژمێر پێش هاتنت تێپەڕێت.

سەیری تۆماری دیجیتاڵیی هاتنە ناو وڵات بکە (entrynorway.no)

(Helsedirektoratet.no) زانیارییەکانی پەیوەست بە کەرەنتین: ئەو یاسایانەی تۆ دەگرنەوە

پشکنین

بەڵگەنامەی پشکنینی نێگەتیڤی کۆڤید 19

هەمووان، بە هاوڵاتیانى نەرویجى و بیانیەكانیشەوە كە لە مەرجەكانى داخیڵبوون بەخشراون، پێویستە بڕوانامەیەكى كۆڕۆناى نێگەتیڤ پێشكەشبكەن لە سنوورى نەرویجى.

  • دەبێ ئەم پشکنینە لە ماوەی 24 کاتژمێر پێش گەیشتنت بۆ ناو نەرویج ئەنجام درابێت.
  • شیوازە قەبوڵکراوەکانی پشکنینی بریتین لە PCR یان پشکنینی خێرای ئەنتیجێن.
  • بەڵگەنامەکە دەبێ بە زمانی نەرویجی، سویدی، دانیمارکی، ئینگلیسی، فەڕەنسی یان ئەڵمانی نووسراوبێت.

ئەو کەسانەی کە بە فڕۆکە و گەشتی ئاسمانی دێن، دەبێ لە ماوەی 24 کاتژمێر پێش سواربوونی فڕۆکەیان پشکنینەکایان بۆ کرابێت.

  1. خەڵکی ئەو وڵات یان هەرێمانەی کە ئەرکی کەرەنتینەیان نییە
  2. منداڵانی ژێر تەمەن 12 ساڵان
  3. ئەو کەسانەی کە دەتوانن بە بەڵگە، لەرێگە پشتڕاستکراوە تاقیگەییەکانەوە، بیسەلمێنن کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا تووشی کۆڤید 19 بوون.
  4. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی چالاکییەکانی کارە کۆمەڵگەییە گرینگ و پێویستیەکان، یان پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دانیشتوان، کە تێیدا ڕەتکردنەوەی هاتنە ناو وڵاتەکە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیان و تەندروستیی ئەو کەسانە، پێویستن.
  5. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە لە کاری گواستنەوە دان.
  6. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە بەبەردەوامی بۆ کار یان خوێندن لە سوید یان فینلەندەوە سەردانیی نەرویج دەکەن، و زیاتر لە حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی نەرویج بوون. ستافی چاوەدێریی تەندروستیی سوید و فینلەند پێداویستیی جیاوازیان بۆ بەڵگەنامەکانیان هەیە. سەیری بەشی تایبەت بە کەرەنتینەی هاتن بۆ کار و گەشت بکە.
  7. خوازیارانی پەنابەری و کۆتای پەنابەری.
  8. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە بە پێی ڕێساکانی کۆچبەریی خێزان مۆڵەتی نیشتەجێبوونی هەمیشەییان لە نەرویج هەیە.
  9. ستافە دیپلۆماسی و کۆنسولگەرییەکان کە مۆڵەتی هاتن بۆ نەرویجیان هەیە
  10. ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی کە کاری گواستنەوەی کاڵا یان گەشتیار دەکەن، یان بۆ ڕاپەڕاندنی وەها ئەرکێک لە ڕێگا دان.
  11. ئەو فڕۆکەوان یان دەریاوانانەی کە لە ڕێگاکەیان دان بۆ ئەرکێک.
  12. ئەو گەشتیارانەی سوید یان فینلەند کە هەموو 7 ڕۆژ پشکنینی کۆڤید 19 دەدەن، و دەتوانن ئەمە بەبەڵگە بکەن.
  13. دانیشتووانى سڤاڵباڕد(Svalbard) .
  14. پۆلیس لە سوید یان فینلاند كە لە تڕانزیتن، یان هەدێك كارمەندى سنوورى لە سوید یان فینلاند كە لە خزمەتدان

پێداویستییەکانی پشکنین لە کاتی گەیشتندا

جگە لە پێشکەشکردنی بەڵگەی فەحسی نێگەتیڤ بەر لە گەشت بۆ نەرویج، دەبێ دەسبەجێ پاش هاتنەناو نەرویج بەشداری بکەیت لە فەحسی کۆڤید-19دا. لە سنوور وێستگەکانی فەحس دانراون. دەبێ لەوێ چاوەڕێ بکەیتتت تاکوو وەڵامی فەحسەکەت ئامادە دەبێت.  زۆربەى كات تەنها نیو كاتژمێرى پێدەچێت. ئەگەر ئەنجامەکە پۆزەتیڤ بوو، دەبێ 24 کاتژمێر پاش گەیشتن تاقیکردنەوەی PCR ئەنجام بدەی.

منداڵانی ژێر تەمەن 12 ساڵان دەبێ فەحسیان بۆ بکرێت، بەڵام گەر گەر فەحس بۆ منداڵ، بۆنموونە بە هۆی هاریکاری نەکردنی منداڵ، قورس و گران بێت، نابێ فەحسەکە ئەنجام بدرێت.

ئەو کەسانەی کە – بە بێ هۆکاری دیاریکراو - نایانهەوێ پشکنینیان بۆ بکرێت یان خۆبەخشانە وڵات بەجێ بهێڵن دەتواندرێ ببیندرێنەوە.

کەسانی بەدەر لە بوون لە هۆتێلی کەرەنتینیش دەبێ بە هەمان شێوە لە ڕۆژی حەوتمدا پاش هاتنەژوورەوە فەحسیان بۆ بکرێت.

هەموو ئەوانەى گەشت دەكەن بۆ سڤاڵبارد پێویستە نووسراوى كۆڕۆناى نێگەتیڤیان پێبێت. پێویستە تێستەكە لە نەرویج وەرگیرابێت لە ماوەى 24 كاتژمێر بەر لە گەیشتن بە سڤاڵبارد.

ئەو کەسانەی کە لە سنوور پشکنینیان بۆ ناکرێت:

  1.  
  2. کەسانێک لە کاتی ئیش و کاتی ڕابواردنیاندا بەدەرن لە پێداویستی کەرەنتین. لە بەشی پەیوەست بە کەرەنتین دەکرێ بزانیت کێ ئەم پێداویستییە دەگرێتەوە.
  3. ئەو کەسانەی هەموو ڕۆژێ لە سنوور تێدەپەڕن، دانیشتووی سوید یان فینلەندن، سنووردارییەتی هاتنە ناو وڵات و پارێزی فەحسی بەجیا نایانگرێتەوە. 
  4. ستافی باڵهەڵگرە درێژخایەنەکان و ستافی شەمەندەفەر کە لە شەمەندەفەری بارهەڵگردا کار ناکەن، و هەندێ گروپی دیاریکراوی ستافی شەمەندەفەری بارهەڵگر.
  5. ئەو کەسانەی کە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتیی چالاکییەکانی کارە کۆمەڵگەییە گرینگ و پێویستیەکان، یان پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دانیشتوان پێویستن، ئەگەر لەکردەوەدا پشکنینیان مومکین نەبێ.
  6. دیپلۆماتەکان.
  7. دەستەی کرێکارانی فڕۆکە و دەستەی کرێکارانی شەمەندەفەر کە لە خاکی نەرویج دەست دەکەن بە ئیش و بێ ئەوەی لە فڕۆکە یان شەمەندەفەر بێنە دەرەوە گەشت دەکەن، هەم کاتی ئیش و هەم کاتی ڕابواردن لە نەرویج بەدەرن لە بوون لە کەرەنتیندا.
  8. هاووڵاتیانی بیانی کە لە لایەن بەرپرسانی نەرویجییەوە بۆ بەشداربوون لە گفتگۆی نێودەوڵەتی و کاروباری تر بۆ ئەم وڵاتە بانگ دەکرێن و هاووڵاتی بیانی کە وەک دەستە بۆ جێبەجێکردن پابەندی نێودەوڵەتی دێنە ئەم وڵاتە.

دەستەی کرێکارانی پۆلیس و گومرگی سوید یان فینلەند کە لە خاکی نەرویج تێدەپەڕن و دەستەی کرێکارانی گومرگی سوید یان فینلەند کە لە نەرویج ئیش دەکەن.

کەرەنتینە

هەموو ئەو کەسانەی لە وڵاتانی دیکەوە دێنە نەرویج دەبێ بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێن، جگە لە خەڵکی هەندێک ناوچەی دیاریکراوی وڵاتانی ئەسکەندناڤیا یان ئەرووپا کە تێیاندا ئاستەکانی تووشبوون زۆر نزمە (ناوچە یان وڵاتە زەردەکان).

نەخشەی وڵات/ناوچە سوور و زەردەکان لە ئەورووپا (تەنیا بە زمانی ئینگلیسی)

ئەو کەسانەی پشکنینی کۆڤید 19یان بۆ کراوە لە ڕێساکانی کەرەنتینە بێبەش نین. پاش گەیشتنت بۆ نەرویج دەبێ دەستبەجێ بچییە شوێنی کەرەنتینە.

ڕێساکانی هاتنەناو کەرەنتینە

  • دەبێ ماوەی چوون بۆ کەرەنتینە لە هۆتێلێکی کەرەنتینە یان شوێنێکی گونجاوی نیشتەجێبوون تێپەڕێنی ئەگەر وەبەر پێداویستیی هۆتێلی کەرەنتینە ناکەوی، بەم شێوەیە کە لە خوارەوە ڕیز کراوە.
  • تەنیا کاتێک دەتوانی شوێنی کەرەنتینە بەجێ بهێڵی ئەگەر بتوانی خۆت لە پەیوەندیی نزیک بە کەسانی دەرەوەی ماڵ بپارێزی.
  • ناتوانی سەردانیی شوێنی کار، یان قوتابخانە یان ناوەندێکی چاوەدێریی ڕۆژانە بکەی کە کەسانی دیکەی لێیە.
  • ناتوانی هۆکارەکانی گواستنەوەی گشتی بەکار بهێنی، جگە لە گەشتکردن لە فڕۆکەخانە، بەندەر یان شوێنێکی هاوشێوە لە پەیوەندیی لەگەڵ گەشت بۆ نەرویج یان لەم وڵاتەوە بۆ شوێنێکی دیکە. هەموو کەسانی تەمەن 12 ساڵان بۆ سەرەوە دەبێ دەمامکی ڕوخسار بەکار بهێنن.
  • ئەگەر لەکاتی کەرەنتینەدا لەگەڵ کەسێک دەژی دەبێ ژووری خەو و حەمامی جیاوازی بەکار بهێنن و مەودای دوو مەتر دووری لە یەکتر بپارێزن. ئەگەر ئەمە مومکین نییە، دەبێ ئەو کەسانەیش کە لەگەڵت دەژین کەرەنتینە بکرێن، یان تۆ دەبێ لە هۆتێلێک یان شوێنێکی پێشنیارکراوی نیشتەجێبوونی دیکە لە لایەن شارەوانییەوە کەرەنتینە بکرێی.
  • دەبێ ئەو کەسانەیش کە لەگەڵ تۆدا دەژین پاش حەوت ڕۆژ لە گەڕانەوەت پشکنینیان بۆ بکرێت (بۆ تۆ ئیجبارییە، بەڵام بۆ هاوماڵییەکانت پێشنیارە).
  • ئەگەر لە ماوەی کەرەنتینەدا نیشانەکانی نەخۆشیی کۆڤید 19ت لێ دەرکەوت، دەبێ خۆت گۆشەگیر بکەی و پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی تەندروستیی خۆجێی پشکنین بکەی. ژمارە تەلەفۆن: 116117.

کاتی کەمکراوەی کەرەنتینە

دەتوانی کەرەنتینەی گەشت کامتر بکەیەوە ئەگەر بەڵگەی ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (پشکنینی پی سی ئاڕ) پێشکەش بکەی، بە شێوەیەک کە لە حەوت ڕۆژ پاش گەیشتنەکەت تێنەپەڕێ. ئەم پشکنینە بۆ هەموو ئەو گەشتیارانەی کە دێنە نەرویج بەڵام لە هۆتێلی کەرەنتینە نامێننەوە زۆرەملییە. ئەرکی کەرەنتینەکە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی نێگەتیڤەکانی پشکنینی کۆڕۆنا وەردەگری بەدرەوام دەبێ.

بۆ وەرگرتنی وەها پشکنینێک پەیوەندیی بە شارەوانی یان ناوەندی پشکنین بکە.

کەرەنتینەی هاتنەژوورەوە دەبێ لە کوێ ئەنجام بدەرێت؟

یاساى بنەڕەتى ئەوەیە كە دەبێت هەموو كەسێك لە هۆتێلى كەرەنتین بمێنێتەوە بەوانەشەوە كە هاوڵاتی نەرویجین و لەگەڵ ئەوانەش كە شوێنى مانەوەى هەمیشەییان لە نەرویج هەیە.

خزمە نزیکەکان (ژن و مێرد، هاوژینەکان و منداڵەکانیان)کە لە وڵاتەکەی خۆیاندا پێکەوە دەژین و پێکەوە گەشت بۆ نەرویج دەکەن ڕەنگە بەیەکەوە لە هەمان شوێنی نیشتەجێبوون کەرەنتینە بکرێن.

کەرەنتینەی گەشتی تۆ ڕەنگە جێبەجێ بکرێ:

  • لە هۆتێلێکی کەرەنتینە کە لەم سنوورە هەڵکەوتووە کە سنوور تێدەپەڕێنی. لەبارەی هۆتێلەکانی کەرەنتینەدا لە بەشی زانیاریی زیاتردا لە خوارەوە بخوێنەوە.
  • لە شوێنێکی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی لە نەرویج، بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بەکرێ گیراوە یان کڕدراوە. ئەمەیش شوێنێ نیشتەجێبوونی گەڕۆک، وەکوو ڤەنی کەمپ، بەلەم و شتی لەم شێوەیە ناگرێتەوە. لەگەڵ گەیشتنت دەبێ خاوەندارێتیی یان کرێگرتەییەکە بسەلمێنی، و گرێبەستی کرێیەکەش بەلانی کەمەوە دەبێ بۆ شەش مانگی داهاتوو کاتی مابێتەوە. ئەو کەسانەی کە لەگەڵ تۆ لە کەرەنتینەدان هان دەدرێن خۆیان کەرەنتینە بکەن، مەگەر ئەوەی کە ژووری خەو و توالێت و حەمامی جیاتان هەبێت.
  • لە شوێنێکی نیشتەجێبوونی گونجاوی جیاواز، ئەگەر لەگەڵ گەیشتنت بیسەلمێنی کە ئیمکاناتی خۆشبژێوی باشی تێدایە کە بۆ ژیان لەم شوێنە پێویستە. هەروەها دەبێ بیسەلمێنی کە ئەم شوێنە بۆ نیشتەجێبوونی کەرەنتینە گونجاوە. سەیری شیکردنەوەیەک لەبارەی شوێنە نیشتەجێبووە گونجاوەکان بکە کە لە خوارەوە ڕیز کراون.
  • لە ماڵی ئەو کەسەی کە هاوسەرگیریت لەگەڵ کردووە، یان منداڵت لێی هەیە. لەگەڵ گەیشتنت دەبێ بیسەلمێنی کە هاوسەرگیریت لەگەڵی کردووە یان منداڵت لێی هەیە. ڕەنگە منداڵە بچووکەکانیشت لێرە کەرەنتینە بکرێن.
  • لەم شوێنە گونجاوانەی کەرەنتینە کە لە لایەن خاوەنکارەکەتەوە دابین کراوە. خاوەنکارەکە دەبێ شوێنی نیشتەجێبوونی پەسەندکراو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی کاری نەرویجی هەبێ، پێش ئەوەی فەرمانبەرەکانی بێنە ناو نەرویج. لەگەڵ گەیشتنت دەبێ بتوانی ئەم پەسەندکراوییە بسەلمێنی.

شوێنە نیشتەجێبوونە گونجاوەکان: دەبێ بکرێ خۆت لە پەیوەندیی بە کەسانی دیکەوە بپارێزی. شوێنەکانی نیشتەجێبوون دەبێ ژوورێکی یەک کەسییان هەبێت کە تەلەڤزیۆن و ئینتەرنەت، توالێت و حەمام و چیتخانە یان ژووری میاونی تایبەت بە خۆیان هەبێت.

لە ژووری ناچاریی تۆماری هاتنەژوورەوە، دەبێ پشتڕاستکردنەوەیەکی تێدا بێت کە هەبوونی شوێنێک پێشان بدات کە بە پێی پێداویستییەکانی کەرەنتینە بێت.

ناوەندی نیشتمانیی کۆنتڕۆڵی گەشتیارەکان بۆ نەرویج

لە ماوەی کەرەنتینەدا، ئەو گەشتیارانەی دەچنە نەرویج لە لایەن ناوەندی نیشتمانیی کۆنتڕۆڵی گەشتیارانی نەرویج لە ڕێگەی کورتەنامە یان تەلەفۆنەوە پەیوەندییان پێوە دەکرێت.

ئەگەر ناوەندی کۆنتڕۆڵ نەتوانێ پەیوەندیت پێوە بگرێت، ئەم ئەرکە ڕەنگە بە پزیشکێکی شارەوانی یان بەڕێوەبەڕایەتیی پشکنینی کار بپسێردرێت. ناوەندی کۆنترۆڵ لە ڕێگەی فۆڕمی تۆماری هاتنە ژوورەوە زانیارییەکانی تۆی بەدەست دەگات.

زۆر گرینگە ئەگەر لە لایەن ژمارە تەلەفۆ80 59 2189xxxx پەیوەندییان پێوە گرتی وەڵام بدەیەوە.

ئەم کەسانەی خوارەوە هەم کاتی ئیش و هەم کاتی ڕابواردن بەدەرن لە کەرەنتینەبوون:

  1. کەسانێک ئامێری گواستنەوەی گشتی بەکار ناهێنن و لە ناوچەیەک دێنە ناو نەرویجەوە پێداویستی کەرەنتینی بەسەردا گونجێنراوە، شەو لە نەرویج نامێننەوە و جگە لە کەسانی هاوماڵی خۆیان لەگەڵ کەس پەیوەندی نزیک پێک ناهێنن.
  2. کەسانێک کە پاش جێبەجێکردنی کاروباری پێویستی چاککردنەوە و چاودێری خانووبەرە، بەلەم، کاروان و شتی هاوشێوە لە سوید یان فینلەند، ئامێری گواستنەوەی گشتی بەکار ناهێنن و لە ناوچەیەک دێنە ناو نەرویجەوە پێداویستی کەرەنتینی بەسەردا گونجێنراوە، شەو لە نەرویج نامێننەوە و جگە لە کەسانی هاوماڵی خۆیان لەگەڵ کەس پەیوەندی نزیک پێک ناهێنن.
  3. کەسانێک لە نەرویج سواری بەلەم/پاپۆڕ دەبن و تاکوو هاتنەوە بۆ نەرویج لەو بەلەم/پاپۆڕە نایەنە دەرەوە. گەشتیاری تر یان دەستەی کرێکاران کە لە بەندەری بیانی بوون بۆیان نییە سوار بن؛ جگە لە کەسانێک بەرپرسی گواستنەوەی کاڵان و لەگەڵ گەشتیاران و دەستەی کرێکارانی تر پەیوەندیان نییە.
  4. دەستەی کرێکارانی فڕۆکە و دەستەی کرێکارانی شەمەندەفەر کە لە نەرویج دەست دەکەن بە ئیشی خۆیان بێ ئەوەی لە فڕۆکە یان شەمەندەفەر بێنە دەرەوە و دەڕۆنە دەرەوەی وڵات. گەر لە شەمەندەفەر یان فڕۆکە بێیە دەرەوە، پاش ئەوەی هاتیەوە بۆ نەرویج (دەستەی کرێکارانی فڕۆکە)، یان لە ماوەی 24 کاتژمێری سەرەتادا (دەستەی کرێکارانی شەمەندەفەر) دەبێ فەحس بۆ بکرێت و پاش ئەوە هەر حەوت ڕۆژ جارێک فەحست بۆ بکرێت.

کەرەنتینەی هاتن بۆ فەرمانبەرەکان و سەردانیکەران

بەگشتی فەرمانبەرە بیانییەکان دەبێ لە هۆتێلێکی کەرەنتینە کەرەنتینە بکرێن. هەموو ئەو کەسانەی کە لە وڵاتێکی خاوەن ئەرکی کەرەنتینەوە دێن بۆ نەرویج:

  • دەبێ بۆ ماوەی 10 ڕۆژی تەواو کەرەنتینە بکرێن پێش ئەوەی دەست بەکار بکەن
  • دەتوانن لە ڕێگەی پشکنینێکی نێگەتیڤیی کۆڕۆناوە، بەم شێوەیە کە لەسەرەوە باس کرا، ماوەی کەرەنتینەکە کورت بکەنەوە

ڕێزپەڕ بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بە بەردەوامی سنوورە نیشتمانییەکان لە کاتی کارکردندا تێدەپەڕێنن

  • ئەو ستافە تەندروستییانەی کە بەتەواوی پێکوتەیان وەرگرتووە و بەرپرسیارێتیی گرینگ و بنەڕەتییان لە نەخۆشخانەکان یان خزمەتگوزاریی تەندروستیی شارەوانی هەیە لە کاتی کاتژمێرەکانی کارکردندا کەرەنتینە نایانگرێتەوە، ئەگەر لە کاتی پشکنینی گەیشتنیاندا ئەنجامی پشکنینەکەیان نێگەتیڤ بێت.
  • هەندێک شوفێرى پسپۆرى دوور مەودا، دەستەى کارگەرانی شەمەندەفەر، دەستەی کارگەرانی فرۆکە و ئەو فەرمانبەرانەى كە لەڕێگەى بەندەرەكانەوە كاردەكەن لەوانەیە ببەخشرێن لە كەرەنیتن كردن لە كاتى كاتژمێرى كاركردندا. ئەمانە دەبێ پەیوەندیی بە خاوەبکارەکانیانەوە بکەن بۆ ئەوەی بزانن کام ڕێسایانە جێبەجێ دەکرێن.
  • پۆلیس لە سوید یان فینلاند كە لە تڕانزیتن، یان هەدێك كارمەندى سنوورى لە سوید یان فینلاند كە لە خزمەتدان دەبەخشرێن لە كەرەنتین لە كاتى كاتژمێرى كاركردن.
  • ئەو سەردانیکەرانەی کە لە ماوەی 15 ڕۆژدا، زیاتر لە جارێک لە سوید و فینلەندەوە دێنە نەرویج ڕەنگە لە کاتی کاتژمێرەکانی کاردا کەرەنتینە نەیانگرێتەوە، ئەگەر بۆخۆیان پشکنین بۆخۆیان ئەنجام بدەن:
  1. هەموو 7 ڕۆژ جارێک

یان

  1. یەکەم ڕۆژی گەیشتنە نەرویج، پاشان هەموو حەوت ڕۆژ جارێک، بەو مەرجەی کە ئەوت ڕۆژی تەواو لەم ڕۆژەی کە لە نەرویج پشکنینی بۆ کرابێت

یان

  1. لە ماوەی خولێکی حەوت ڕۆژی تەواو لە دوایین پشکنینی کۆڤید 19 لە سوید یان فینلەند تێپەڕیبێت (تەنیا لەسەر سەردانیکەرانی ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت)

ئەگەر جگە لە سوید و فینلەند لە وڵاتێکی دیکە بووبی لە 10 ڕۆژی تەواوی ڕابردوو پێش لە گەیشتنت بۆ نەرویج، یان ئەگەر هاوکات لە خزمەتگوزارییەکانی چاوەدێریی سویدی و فینلەندیش کار دەکەی، ئەم لێبوردنانە ناتگرنەوە.

زیاتر بخوێنەوە (تەنیا بە زمانی ئینگلیسی)

لیخۆشبوونەکان

لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە لە کەرەنتینەی هاتنە ژوورەوەت خۆش ببن:

  • بۆ سەردانی ئەو ئەندامانەی خێزان کە زۆر بە تووندی نەخۆشن، یان بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ناشتنی ئەندامە نزیکەکانی خێزان. لێبوردنی کەرەنتینە تەنیا بۆ ئەو کاتە جێبەجێ دەکرێت کە تێیدا تۆ سەردانیی ئەو کەسە دەکەی کە نەخۆشە یان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیدا دەکەی. لە دوای ئەمانە کەرەنتینە جێبەجێ دەکرێ. لێبوردن تەنیا لەکاتێکدا جێبەجێ دەکرێت کە پشکنینەکە لەسەر سنوور و لە هەمان ڕۆژی سەردان یان ڕێوڕەسمی ناشتنەکەدا نێگەتیڤ بێت. لەم حاڵەتەدا تۆ دەبێ بۆخۆت پارەی پشکنینەکە بدەی.
  • ئەگەر ڕەزامەندیت هەیە لەبارەى سەردانكردن لەژێر ڕۆشنایى یاساى منداڵان یان یاساى خۆشگوزەرانی منداڵ، ئەوا دەبەخشرێیت لە كەرەنیتن كردن لە كاتى كاتژمێرى كاركردندا:
  1. ئەگەر لە وڵاتێکی دیکەڕا دێی بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکەت بی کە لە نەرویجدا دەژی، لە کەرەنتینەکردنت خۆش نابن، بەڵام ڕەنگە بتوانی لە ماوەی کەرەنتینەکەدا لەگەڵ منداڵەکەت بی.
  2. ئەگەر لە دەرەوی وڵات بووی بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو منداڵانەت بی کە لەوێ دەژین، لە کاتی هاتنە ژووردا لە کاتژمێرەکانی کارکردندا ڕەنگە لە کەرەنتینەکردنت خۆش ببن ئەگەر پشکنینێکی نێگەتیڤ (پی سی ئاڕ) پێشکەش بکەی کە 3 ڕۆژ زیاتر لە کاتی گەیشتنت بۆ نەرویج وەرنەگیرابێت. ئەگەر هیچ کارێکت لە نەرویج نییە، و لە کاتی کاتژمێرەکانی کارکردندا بێی بۆ ئەوەی لەگەڵ منداڵەکانت بی لە کەرەنتینەکردنت خۆش نابن.
  3. ئەو منداڵانەی کە لە دەرەوەی وڵات ڕا دێنەوە پاش ئەوەی لەوێ لەگەڵ باوانەکانیان بوون، لە کاتی هاتنە ژووردا لە کاتژمێرەکانی قوتابخانەدا ڕەنگە لە کەرەنتینەکردنیان خۆش ببن ئەگەر پشکنینێکی نێگەتیڤ (پی سی ئاڕ) پێشکەش بکەن کە 3 ڕۆژ زیاتر لە کاتی گەیشتنیان بۆ نەرویج وەرنەگیرابێت.

ئەگەر لە کەرەنتینەکردنت خۆش ببن و نیشانەکانی نەخۆشی کۆڤید 19ت لێ وەدەرکەوت، پزیشکێک هەڵسەنگاندنت بۆ دەکات بۆ ئەوەی بزانێ گوانی تووشبوون بە نەخۆشی کۆڤید 19ت هەیە، دەبێ کەرەنتینە بکرێی.

هۆتێلەکانی کەرەنتینە

کاتێک دێیە ناو نەرویج، هێشتا دەبێ لە هۆتێلی کەرەنتینەدا بمێنییەوە ئەگەر، پاش گەیشتنت نەتوانی بیسەلمێنی کە لێبوردن لە ڕێوشوێنەکانی کەرەنتینە دەتگرێتەوە. زانیارییەکانی هۆتێلەکانی کەرەنتینە دەتواندرێن لە پۆلیس لەسەر سنوور و خاڵەکانی گەیشتنە نەرویج وەربگیرێن.

بەرپرسانی نەرویجی پێشنیار دەکەن کە هەموو ئەو کەسانەی لە نەرویج دەژین  خۆیان لەم گەشتانە بپارێزن کە زۆر پێویست نین.

گەشتە زۆر پێویستەکان ئەو گەشتەکانی کار یان ئەو گەشتانەن کە لەبەر هۆکاری زۆر بەهێزی خۆشبژێوی ئەنجام دەدرێن. هۆکارەکانی زۆر بەهێزی خۆشبژێویی بریتین، بۆ نموونە، ئەوەی کە منداڵی بچووکت هەیە کە لە دەرەوەی وڵات دەژین؛ سەردانیی خزمێکی نزیک کە بەتووندی نەخۆشە یان خەریکە دەمرێت؛ پرسەی ناشتنی کەسێک کە زۆر لەتۆ نزیکە، یان گەر پێویستیت بە وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکیی زۆر پێویست لە دەرەوە هەیە.

سەردانیی هاوسەر، کەپڵی کوڕ یان خزمە نزیکەکانی دیکە کە بەتووندی نەخۆشن لەم دۆخەدا هۆکاری زۆر بەهێزی خۆشبژێوی نین.

دەبێ بیسەلمێنی کە ئەم گەشتە زۆر پێویست بوو. زیاتر ئەوەیە كە دەبێت بیەسلمێنیت كە تۆ شوێنێكى تایبەتت هەیە و دەتوانیت ماوەى كەرەنتینى تێدا بەسەرببەیت كە تێیدا دووردەبیت لە پەیوەندى نزیك و شوورى تایبەت و گەرماوى تایبەت و ژووری چێشت لێنان یان خزمەتگوزاری خواردنت هەیە. ئەگەر نەتوانی ئەمە بسەلمێنی، دەبێ لە هۆتێلێکی کەرەنتینە بمێنییەوە. دەبێ خۆت تێچوونی نیشتەجێبوون لە هۆتێل بدەیت. دەبێ لانیکەم حەوت ڕۆژ لەوێ بیت و ئینجا دەتوانیت فەحسێکی تری بدەیت. لە ڕۆژى 7دا دەتوانیت تێستى كۆڤید-19 ئەنجابدەیت. گەر ئاکامی ئەم فەحسە نێگەتیڤ بێت، دەتوانیت کۆتایی بێنیت بە کەرەنتین.

تەنیا ئەو کاتەی شارەوانی توانایی هەبێت، ڕۆژی حەوتەم دەتوانیت فەحس ئەنجام بدەیت.  سەلماندنی هۆکارەکانی بەهێزی خۆشبژێوی بریتین لە، بۆ نموونە، ڕێکەوتنێک لەسەر سەردانیی باوان – منداڵ یان دەربڕینی پزیشکێک.

ئەو منداڵە بچووکانەی کە بەتەنیا دەگەنە نەرویج و لە کەرەنتینەکردنیان خۆش نابن، دەبێ ئەو دەرفەتەیان هەبێت کە لەگەڵ کەسێکی چاوەدێر لە هۆتێلی کەرەنتینە بمێننەوە.

تێچوویەکان

پارەی هۆتێلەکانی کەرەنتینە بۆ فەرمانبەران و کەسانی سەروو تەمەن 18 ساڵ بۆ هەر ڕۆژێک بریتییە لە 500 NOK. ئەو منداڵە ژێر تەمەن 10 ساڵانەی کە لەگەڵ باوانیان/سەرپەرشتیارەکانیان لە ژوورێک دەمیننەوە بێ¬بەرانبەرە. بۆ منداڵانی 10 بۆ 18 ساڵان، ئەم بڕە پارەیە بریتییە لە 250 NOK بۆ هەر ڕۆژێک. بڕە پارەکەی هۆتێلی کەرەنتینە وەک دۆخی ئاسایی، کاتی گەیشتن یان پێش ڕۆیشتن دەدرێت.

پشکنینی بێ بەرانبەری کۆڤید 19 لە هۆتێلی کەرەنتینە پێشکەش دەکرێت.

ئەمانەى خوارەوە پێویست ناكات لە هۆتێلى كەرەنتینكردن بمێننەوە:

  1. ئەوانەى كە لەكاتى هاتن دەیسەلمێنن دانیشتووى نەرویجن و گەشتەكەشیان پێویست بووە و لە ماڵى خۆیان یان شوێنى گونجاو دەمێننەوە. دۆكومێنتى شوێنى مانەوە ئەوەیە كە تۆماركرابیت لە تۆمارى نیشتیمانی یان بۆ نموونە شوێنەكەت تۆماركراوە لاى دەزگاى باج یان گرێبەستى بەكرێگرتن بەلایەنى كەمەوە بۆ ماوەى شەش مانگ. ئەم بەدەرگرتنە ئەوانەش دەگرێتەوە كە هاوسەرن یان منداڵیان هەیە لە شوێنێكى نیشتەجێبوونى نەرویج لەگەڵ منداڵەكانیان. ئەوانە دەتوانن خۆیان كەرەنتین بكەن لە ماڵى هاوسەر یان دایک یان باوکیان.
  2. ئەو گەشتیارە بازرگانییانەی کە خاوەنکار یان مشتەرییەکانیان شوێنێ نیشتەجێبوونی گونجاوی یەک ژوورەی تایبەت بۆ ماوەی کەرەنتینە دابین دەکەن. دەبێ بەڵگەت هەبێ کە بیسەلمێنێ تۆ کار دەکەی، یان لەسەر پڕۆژەیەک کار دەکەی، و خاوەنکار یان مشتەرییەکەت شوێنێ نیشتەجێبوونەکەی پشتڕاست کردووەتەوە. ئەم شوێنی نیشتەجێبوونانە دەبێ بە شێوەیەک بن کە بتواندرێ خۆت لە پەیوەندیی نزیک لەگەڵ کەسانی دیکە بپارێزی، و ژوورێکی تیابەتیی تاکەکەسی هەبێت کە تەلەڤزیۆن و ئینتەرنەت و توالێت و حەمام، و چێشتخانەی تایبەت و شوێنی میوانی هەبێت. بەڵگەکەش دەتوانێ، بۆ نموونە، گرێبەستێکی کار یان پڕۆژە بێت. ئەمەیش دەبێ تێیدا ڕوون کرابێتەوە کە تۆ لە کوێ دەژی، ناوت چییە، ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنی خاوەنکار یان مشتەرییەکەشتی تێدا بێت.
  3. ئەوانەى كە پێویستیان بە چاودێریە وەكو نەخۆشى یان كێشەى تەندروستى كە پێویستیان بە چاودێری و بەدواداچوونە و لە هۆتێلى كەرەنتین ئەو جۆرە خزمەتگوزاریانە بەردەست نیە.لە كاتى داخڵبوون پێویستە بیسەلمێنن كە شوێنى مانەوەیان گونجاوە.
  4. ئەوانەى كە داواكارى پێشكەشدەكەن بۆ پەنابەرى یان پەنابەرى گواستراوەن.
  5. هەندێك گروپى پڕۆفێشناڵ كە دێنە نەرویج و دەیسەلمێنن كە كارێك یان ئەركێك ئەنجامدەدەن، وە لە بەشێك یان گشت كەرەنتین دەبەخشرێن. ئەوانە پێویستە پەیوەندی بكەن بە شوێنى كارەكەیان بۆ زانینى حاڵەتەكەیان.
  6. یەکە سەربازییە بیانییەکان کە بۆ راهێنان، دریل، یان چالاکییە پشتڕاستکراوەکان لە لایەن وەرزارەتی بەرگرییەوە دێنە نەرویج.
  7. ئەم بەدەرگرتنە ئەوانەش دەگرێتەوە كە هاوسەرن یان منداڵیان هەیە لە شوێنێكى نیشتەجێبوونى نەرویج لەگەڵ منداڵەكانیان و ئەگەر بیەكەوە گەئت بكەن بۆ نەرویج.

ئەم لێبوردنانە گرێدراوی مانەوەت لە شوێنێ نیشتەجێبوون لە شوێنێکی گونجاو لە ماوەی کەرەنتینە دایە.

زانیاریی زیاتر لەپەیوەندیی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە زمانە جیوازەکان لێرە دەست دەکەوێ (regjeringen.no)