زانیاری دەربارەی پەتای کۆڤید-19 بۆ ئەو کەسانەی مافی مانەوەی یاساییان نییە

هەر کەسێک لە نەرویژ بژی مافی وەرگرتنی پشکنینێکی بێبەرانبەری کۆڤید-19 و چاودێریی تەندروستی هەیە لە کاتی تووشبونی بە کۆڤید-19 دا

نیشانەکانی کۆڤید-19 بریتین لە کۆکە، تا، هەناسە توندی، نەمانی هەستی بۆنکردن و تامکردن. سەردانی بەشی چاودێریی تەندروستی بکە ئەگەر نیشانەکانی کۆڤید-19 تیاتا دەرکەوتن یان ئەگەر هەستت کرد تووشی پەتاکە بویت. دەتوانیت سەردانی بەشی چاودێریی تەندروستی ئەو شارەوانیەوە بکەیت کە لێی دەژیت یان لە دەرەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن پەیوەندی بە بەشی خزمەتگوزاریی فریاکەوتنەوە بکەیت لەڕێی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 116117.

ئەگەر لە ئۆسلۆ یان بێرگن دەژیت، دەتوانیت داوای یارمەتی لە سەنتەری تەندروستی تایبەت بە کۆچبەرانی نایاسایی بکەیت بۆ هەر بابەتێک کە پەیوەندی بە ئەنجامدانی پشکنین و چاودێریی تەندروستییەوە هەبێت.

پشکنینی کۆڤید-19 بێبەرانبەرە.

کاتێک سەردانی بەشی چاودێریی تەندروستی دەکەیت، پێویست ناکات پاسپۆرتەکەت یان هیچ جۆرە ناسنامەیەکی دیکەیان پیشانبدەیت.

ئەگەر پێویستت بە وەرگێڕ هەبوو دەبێت ئاگاداریان بکەیتەوە. ⁦مافی ئەوەت هەیە وەرگێڕێکت بۆ دابین بکرێت بۆ ئەو زمانەی قسەی پێدەکەیت⁩ ⁦کارمەندانی تەندروستی دەتوانن کاتێک بۆ ئامادەبوونی وەرگێڕەکە ڕێکبخەن. ⁦⁩ئەم خزمەتگوزارییەش بێبەرانبەرە.⁦⁩ ⁦⁩ هەروەها وەرگێڕەکەش پابەندە بە پاراستنی نهێنییەوە.⁦⁩

ئەو کارمەندە تەندروستیانەی پشکنین دەکەن دەتوانن پشکنینێکی ئاسایی یان پشکنینێکی خێرات بۆ بکەن. ئەگەر پشکنینە خێراکەت بۆ بکەن، لە ماوەی 20 خولەکدا ئەنجامەکەی وەردەگریتەوە. ئەگەر پشکنینە ئاساییەکەت بۆ بکەن، لە ماوەی 1 بۆ4 ڕۆژدا ئەنجامەکەی وەردەگریتەوە.

کارمەندانی تەندروستی پابەندن بە پاراستنی نهێنیەوە. ئەمە مانای وایە هیچ زانیارییەک دەربارەی تۆ و تەندروستیت لەگەڵ هیچکەس هاوبەشی پێناکەن.

ئەگەر توشی کۆڤید-19 ببیت، دەبێت بچیتە شوێنی مانەوەی تەنهاوە. شوێنی مانەوەی بێبەرانبەرت پێدەدرێت کە دەتوانیت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لێی بمێنیتەوە تا ئەو کاتەی تایەکەت نامێنێت. خواردن و خواردنەوەشت پێدەدرێت. ئەو کاتەی لە مانەوەی تەنهادایت، نابێت هیچ کەسێک سەردانت بکات. ناشتوانیت سەردانی هیچ کەسێک بکەیت یان بچیتە دەرەوە.

ئەگەر لە نزیکەوە بەرکەوتنت لەگەڵ تووشبویەکی کۆڤید-19 هەبوە، دەبێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بچیتە کەرەنتینەوە. پشکنینێکی بێبەرانبەرت بۆ ئەنجام دەدرێت و شوێنی مانەوەشت بۆ دابین دەکرێت کە دەتوانیت لە ماوەی کەرەنتینەکەدا لێی بمێنیتەوە. خواردن و خواردنەوەشت پێدەدرێت. لە کاتی کەرەنتینەدا، نابێت هیچ کەسێک سەردانت بکات. دەتوانیت بڕۆیتە دەرەوە، بەڵام ناتوانیت سەردانی هیچ کەسێکی دیکە بکەیت.

ڤاکسینی کۆڤید-19 لە سەرەتادا دەدرێت بەو کەسانەی تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە یان ئەوانەی کە نیشانەیان هەیە. واتە بۆی هەیە ئەم کەسانە زۆر بە توندی نەخۆش بکەون ئەگەر تووشی کۆڤید-19 ببن. ئەگەر بەرپرسانی تەندروستی پێیان باش بوو هەموو کەسە پێگەیشتووەکان ڤاکسین وەربگرن، ئەو کەسە پێگەیشتووانەش کە مافی مانەوەی یاساییان نیە دەتوانن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە سودمەند ببن. ڤاکسینەکە بێبەرانبەرە. ڕەنگە ڤاکسینەکە ببێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی لاوەکی بۆ ماوەیەکی کورتخایەن. بڵاوترین نیشانەکانیش بریتین لە هەبوونی ئازار لە قۆڵ-دا، لەش داهێزرانێکی سوک، سەرئێشە یان، لە هەندێک کاتدا، هەبوونی تا. ئەم نیشانانەش پاش چەند ڕۆژێکی کەم تێدەپەڕن.