چۆنیەتی ئامادەکاری
ئەگەر پێشوەختە بیرت لەوە کردۆتەوە کە کاردانەوەت چۆن بێت و لە دۆخێکی قەیراناویدا چی بکەیت، دەتوانیت خۆت لە زەقبوونەوە بەدوور بگرێت. ئەو کاتە توانای باشتر هەیە بۆ دانی بڕیاری باش.
بیر لە دۆخێکی جددی بکەرەوە کە پێشتر تووشی بوویت. بۆ نموونە مردنێک لە خێزان یان ڕووداوێکی جددی لە کۆمەڵگادا. ئایا کاردانەوەت چۆن بوو؟ دهشێت جارێکی تریش کاردانەوەت بە هەمان شێوە بێت. هەوڵ بدە لەبیرت بێت کە لە پێشتر چی یارمەتی دایت و پلانێک دابنێ بۆ ئەوەی دووبارە هەمان شت بکەیتەوە.
لەگەڵ کەسێک قسە بکە لەسەر ئەوەی کە دەبێت کاردانەوەت چۆن بێت و لە قەیرانێکدا چی بکەیت. دەتوانیت لەگەڵ کەسێکدا قسە بکەیت کە لەگەڵیدا دەژیت، هاوڕێکانت، خێزانەکەت، دراوسێکانت یان هاوکارەکانت. پلانێک دابنێن کە چۆن دەتوانن پشتگیری یەکتر بکەن ئەگەر پێویست بوو، بەو شێوە ئاسانتر دەبێت بەدوای پشتگیریدا بگەڕێیت کاتێک پێویستت بەوەیە.
بۆ خۆئامادەکردنی باشی ئامۆژگارییەکانی دی.ئێس.بی جێبەجێ بکە. ئەگەر بە کردەوە بۆ قەیرانێک ئامادە بیت، ئەوا لە ڕووی دەروونییەوە باشتر ئامادە دەبیت.
ئامۆژگاری بۆ مامەڵەکردنی قەیران
هەوڵ بدە بیر لەوە بکەوە کە چی دەتوانێت بە باشی بڕوات – نەک تەنها خراپترین شت کە دەتوانێت ڕووبدات. لە کاتێک شتەکان قورس بوون بیر لەوە بکەرەوە کە چ شتێک دەتوانیت بۆ چی. مۆڵەت بە خۆت بدە کە واز لەو شتانە بهێنە کە ناتوانیت هیچ شتێکیان بۆ بکەیت.
هەوڵ بدە مانا لەو دۆخەدا بدۆزەوە کە تێیدایت. ئەمە دەتوانێت فشار کەم بکاتەوە و خۆڕاگری دەروونی دروست بکات.
پابەند بە نهریتیگەل
هەوڵبدە نهریتیگەلی ڕێکوپێکت هەبێت بۆ:
- ژەمەکان
- ڕۆژانی ڕۆیشتن یان وەرزشکردن
- شهوڕۆژێ كردن
- پاکوخاوێنی کەسی
خەریکی چالاکی جەستەیی بە. وەرزشکردن ڕێگری دەکات لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و یارمەتیت دەدات سەرنجت لەسەر ئێستا بێت.
دوربکەوەرەوە لە خەوتن لە ڕۆژدا، دڵنیابە لە بەیانیاندا لانی کەم ٣٠ خولەک ڕووناکی ڕۆژ لێتبکەوێت و ژوورەکەت زۆر گەرم ڕا مەگرە کاتێک دەچیتە سەر جێگاکەت.
هەوڵ بدە ڕێجیمێکی جۆراوجۆر و تەندروست بخۆ. دوور بکەوەرەوە لە زۆر خواردنی کافاین. وریا بە لەگەڵ خواردنی ئهلكهوول و ماددە هۆشبەرەکانی تر و دڵنیابە کە بە ئەندازی پێویست ئاو دەخۆیتەوە.
پەیوەندی بکە بە کەسانی تردا
لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە لەگەڵ هاوڕێ و خێزان و کەسانی تر ئەگەر دەکرێت. پەیوەندی کۆمەڵایەتی دەرفەتمان پێدەدات بیرکردنەوەکانمان لەگەڵ یەکتردا بەیەکەوە باس بکەین و باس لەوە بکەین کە چۆن ڕووبەڕووی دەبینەوە. ئەوە هەروەها ئاسایشی ئەوەمان پێدەبەخشێت کە بزانین کەسێکمان هەیە ئەگەر پێویستمان پێی بێت. یارمەتی بدە ئەگەر پێت وایە کەسێک پێویستی پێتە، هەستێکی خۆشە یارمەتیدانی خەڵک. زۆرجار شتێکی کەمی دەوێت بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بکرێت.
چەندین ڕێکخراوی خۆبەخش پێشنیازیان هەیە بۆ ئەوانەی کە پێویستیان بە کەسێکە بۆ قسەکردن لەگەڵیدا. بۆ نموونە دەتوانیت پەیوەندی بە هێڵی یارمەتی (تەندروستی دەروونی) بکەیت بە ژمارەی ۱۲۳ ۱۱٦.
هەوڵ بدە ڕووخۆش بە لە ژیانی ڕۆژانەتەوە. نڕووخۆشی فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە و دەتوانێت ئامرازێکی باش بێت لە دۆخە داواکارییەکان.
کات تەرخان بکە بۆ گوێگرتن لە نیگەرانییەکانی منداڵان. هەوڵ بدە زانیاری ڕاستگۆیانە بدە بە منداڵان، بەڵام نە زانیاری ترسناک. ئێن.ئەڕ.کۆ سوپەرنیت هەواڵەکان لەگەڵ منداڵانی گروپی تەمەنی ۸-۱۲ ساڵدا دەگونجێنێت.
بیر لەوە بکەرەوە کە لە قەیرانێکدا لە کوێدا بەدوای زانیاریدا بگەڕێیت. ماڵپەڕەکانی شارەوانییەکەت، ماڵپەڕەکانی حکومەتی نیشتمانی، ڕادیۆ، تهلهفیزیۆن و ڕۆژنامەکان بەکاربهێنە. دەسەڵاتداران کەناڵی ڕادیۆیی ئێن.ئەڕ.کۆ پی.۱ بەکاردەهێنن بۆ پێدانی زانیاری لە کاتی بەپەلەدا.
زانیاری سەبارەت بە تەندروستی دەروونی لە قەیرانەکاندا لەلایەن خزمەتگوزاری پزیشکی هێزە چەکدارەکانی نەرویج و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەرویجەوە پێشکەش دەکرێت.