منداڵان هەست بە زیاتر دەکەن لەوەی کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە. ئەوان زانیاری لە پەخشی هەواڵ و سۆشیال میدیا و هاوڕێیان و بە لانی کەمەوە لە ڕێگای شوێنکەوتنی گفتوگۆ و کاردانەوەی گەورساڵان بە هەواڵەکان.
هەرچەندە منداڵان هەست بە زۆر وردەکاری دەکەن، بەڵام ئەوەندە پێنەگەیشتوون و ئەو ئەزموونە ژیانییەیان نییە کە پێویستە بۆ ئەوەی پارچە پارچەکان پێکەوە بخەنە ناو کۆیەکی مانادارەوە. زۆرجار منداڵان پێویستیان بە یارمەتی کەسێکی گەورەساڵە بۆ لێکدانەوە و تێگەیشتن لە زانیاری.
منداڵان دەتوانن ئەوەی کە دەیبینن و دەیبیستن و دەیخوێننەوە بە شێوەیەک هەستی پێ بکەن کە وەک سەرسەخت و ترسناک هەست پێبکرێت. کراوەی و زانیاری گونجاو بە تەمەن گرنگە بۆ ئەوەی منداڵان بە تەنیا نەمێنەوە بەم بیرکردنەوانە. ئامانج ئەمە بە سەلامەتی مانەوەی منداڵە.
ئەگەر خێزانێکت لە ناوچەیەکی ململانێدا هەبێت، لەوانەیە منداڵەکەت هەست بە دڵەڕاوکێی زیاتر بکات. دەتوانیت پشتگیری منداڵەکەت بکەیت لە ڕێگای قسەکردن بە ئاشکرا و بە دڵنیایی لەسەر ئەوەی کە قورسە.
چۆن منداڵەکەت دەپارێزیت
بەتەواوی ئاساییە منداڵان و گەنجان هەست بە ترس یان نائەمنی بکەن کاتێک هەواڵی ترسناک دەبیستن و دەبینن یان شتێکی ترسناک دەبیسن کە ڕوویداوە. باشترین شت کە تۆ وەک گەورەساڵێک دەتوانیت بیکەیت ئەوەیە کە لەگەڵ منداڵەکانت قسە بکەیت دەربارەی ئەوەی کە لێی دەترسن. زۆربەی منداڵان هەست بە سەلامەتی دەکەن کاتێک کەسێکی گەورەساڵ قسەیان لەگەڵ دەکات دەربارەی ئەو شتانەی کە بیستوویانە یان بینیویانە.
- لە منداڵەکە بپرسە بیروڕای چییە، گوێ بگرە و هەستەکانی بسەلمێنە.
- لە منداڵەکە بپرسە کە چی دەزانێت دەربارەی ڕووداوەکە و زانیاری پێشکەش بکە کە پێویستی منداڵەکە بۆ تێگەیشتن دابین بکات.
- وەڵامی منداڵەکە بدەوە دەربارەی ئەوەی کە دەیەوێت بزانێت. هەوڵ بدە تا دەتوانیت بە تایبەتی وەڵام بدەرەوە بەبێ ئەوەی وردەکاری زۆر بدەیت کە منداڵەکە بترسێنێت.
- زانیاریەکە بگونجێنە بە تەمەنی منداڵەکە. منداڵانی بچووکتر پێویستیان بە زانیاری پوخت و تایبەتی زیاترە، لە کاتێکدا منداڵانی گەورەتر و گەنجان دەتوانن گەلێک زانیاری مامەڵە بکەن و باشتر لە پێكهوهگرێدراویی تێبگەن.
- منداڵ جیاوازن. هەندێک منداڵ حەزیان لە قسەکردن دەبێت و ڕەنگە چەندین جار هەمان پرسیار بکەن، هەندێکی تریش حەز ناکەن باسی بکەن. هەندێک منداڵ زیاتر سوودمەند دەبن لە دەربڕینی هەستەکان لە ڕێگەی یاریکردن، وێنەکێشان یان چیرۆکەوە. تێگەیشتن نیشان بدە و هەستی منداڵەکە بسەلمێنە.
کاتێک ئەتۆ سەلامەتت، منداڵیش سڵامەتە
لە کاتێک منداڵ دەترسن و نادڵنیان، پێویستیان بە ئاسوودەیی و هەستکردن بە سەلامەتی. چەند هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و ئارامی خۆت بدۆزەرەوە. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئاسوودەکردنەوەی منداڵ. ئەمە برەوی هەیە بە منداڵ لە هەموو تەمەنێک. ئەمە برەوی هەیە بە منداڵ لە هەموو تەمەنێک.
- بۆ منداڵە هەرە بچووکەکان، لە تەمەنی پێش قوتابخانە، گرنگترین شت ئەوەیە کە نیشان بدەیت کە دڵنیاییت و دڵنیایان بکەیتەوە کە سەلامەتن.
- بۆ منداڵی گەورەتر، لە تەمەنی پێش قوتابخانە و بەرەو سەرەوە، زانیاری گرنگە.
ئاساییکردنەوەی کاردانەوەکانی منداڵ
تێگەیشتن نیشان بدە کە منداڵەکە ڕەفتارێکی جیاوازی هەیە. بۆ نموونە منداڵ لەوانەیە نەتوانێت بخەوێت، نائارام بێت، توڕە بێت یان دڵتەنگ بێت. تهحهمولت هەبێت.
منداڵ دوور بگرە لە وێنەگەلی هەواڵی بۆ گەورەساڵان
وێنەگەل یان ڤیدیۆی ڕووداوەکان نیشانی منداڵە بچووکەکان مەدە. بۆ منداڵانی تەمەنی خوێندنی سەرەتایی، هەواڵی منداڵانی ئێن.ئەڕ.کۆ (سووپەرنیتت) دەتوانێت بەسوود بێت. گەنجان دەتوانن سەیری هەواڵەکان بکەن بۆ گەورەساڵان. هەمیشە لەگەڵ منداڵ یان گەنجەکە پێکەوە سەیری هەواڵەکان بکەن، بۆ ئەوەی دەرفەتێکتان هەبێت لەسەر ئەوەی دەیبینن قسە بکەن.
باسی ئەوە بکە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکان دەکەن سەبارەت بە ڕووداوە ترسناکەکان و زانیارییەکانیان لە کوێوە وەردەگرن.
یارمەتی منداڵ بدە بۆ سنووردارکردنی بڕی ئەو هەواڵانەی کە سەیری دەکەن و بڕی ئەو شوێنەی کە لە ماڵەوە هەیانە. منداڵ ئەگەر دەکرێت نابێت لە ئاخرین کاتژمێر پێش خەوتن مۆبایل یان شاشەکانیان بەکاربهێنن.
هەروەها ئاگاداری ئەوە بە کە گەورەساڵان لە دەوروبەری منداڵان باسی چی دەکەن بۆ ئەوەی نەیانترسێنیت.
کات لەگەڵ منداڵەکەت بەسەر بەرە
چالاکیگەلی خۆش ئەنجام بدەن پێکەوە لەگەڵ یەکتر. یارمەتی منداڵ بدە سەرنجیان لەسەر ئەو شتانە بێت کە لێرە و ئێستا ڕوودەدەن. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی سەرقاڵکردنی منداڵ لە نیگەرانییەکان. بۆ هەندێک خێزان، چیرۆکگێڕان و نەریت و بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزان و هاوڕێیان دەتوانێت ئاسایش دروست بکات.
ئەگەر منداڵەکەت زۆر دڵەڕاوکێ هەبێت لەوانەیە بەزەحمەت بخەوێت. لەم حاڵەتەدا ئارامکردنەوەی منداڵەکە پێش خەوتن ڕەنگە یارمەتیدەر بێت و مەشقی هەناسەدانی قووڵ بکەن بۆ ئەوەی ئارام ببنەوە. هەروەها گوێگرتن لە کتێبێکی دەنگی یان مۆسیقایەکی ئارام ڕەنگە یارمەتیدەر بێت.
لەکاتی پێویستدا داوای یارمەتی بکە
جاروبار منداڵ یان گەنجان ڕەنگە کاردانەوەی هێندە توندیان هەبێت کە پێویستیان بە یارمەتی هەبێت. داوای یارمەتی بکە لە کاتی پێویستدا، بۆ نموونە ئەگەر کاردانەوە توندەکانی منداڵەکە لانەچن یان کاریگەرییان لەسەر توانای کارکردنی منداڵەکە هەیە.