پێشنیارە تەندروستییەکان لەماوەی ڕەمەزاندا

ئەو کەسانەی کە هەندێک نەخۆشی و گرفتی تەندروستیی دیاریکراویان هەیە پێشنیاریان پێ دەکرێت ڕۆژوو نەگرن. لێرە هەندێک پێشنیار پێشکەش دەکرێن کە یارمەتیت دەدەن لەماوەی ڕەمەزاندا تەندروست بمێنییەوە.

Bønnekjede

ڕۆژووگرتن

ژمارەیەکی زۆری مسوڵمانەکان لە ڕەمەزاندا پێیان خۆشە بەڕۆژوو بن. زۆربەی گەورەساڵە تەندروستەکان دەتوانن بۆ ماوەیەکی سنووردار بەڕۆژوو بن، بەو مەرجەی کە ەماوەی نێوان ڕۆئاوابوون و ڕۆژهەڵاتندا خۆراکێکی باش بخۆن و ئاو بخۆنەوە.

ئەو منداڵ و کەسانەی کە نەخۆشیی دەروونی و مێشکیان هەیە ڕۆژووگرتن نایانگرێتەوە. هەمان شت لەبارەی ئەو کەسانەدا ڕاستە کە ڕۆژووگرتن دەتوانێ نەخۆشییەکەیان زیاتر بکات و ماوەی نەخۆشییەکەیشیان درێژ بکاتەوە. هەروەها ڕەنگە لەهەندێک دۆخی ژیانی دیاریکراودا (بۆ نموونە تەمەنی زۆر، دووگیانی یان شیردان)، و لەهەندێک بارودۆخی دیاریکراودا (بۆ نموونە گەشتی دوورودرێژ، کاری جەستەیی قورس، خزمەتی قورسی سەربازی یان قەیرانی بەڕێوەبەریدا) ڕۆژووگرتن وەدوابخەی یان نەیگری.

نەخۆشی و بەکارهێنانی دەرمان

ئەگەر نەخۆشی، لەماوەی ڕەمەزاندا ڕۆژووگرتن ناتگرێتەوە، ئەگەر ئەو ئەگەرە هەبێت کە ڕۆژوو نەخۆشییەکەت خراپتر بکات یان ماوەکەی درێژ بکاتەوە. ڕەنگە ڕۆژوو بەو دەرمانانەی کە دەبێ قوت بدرێن یان لەڕێگەی لووتەوە بدرێن بشكێ. ئەگەرچی، ئەگەر وەرنەگرتنی دەرمانەکانت مەترسییەکی گەورەیان بەدواوە بێت، دەتوانی ڕۆژوویەکەت وەدوا بخەی یان ڕۆژوو نەگری.

هەربۆیە، ئەگەر نەخۆشی یان هەندێک دەرمانی زۆر پێویست بەکار دەهێنی خۆت لە ڕۆژووگرتن بپارێزە. ئەمە هەندێک لە نەخۆشییەکان دەگرێتەوە وەکوو پەستانی بەرزی خوێن، نەخۆشی دەروونی، شەکرە، ئاسم، COPD، HIV، و ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی دیکە.

هەمان شت لەبارەی ئەو کەسە بەساڵاچووانەدا ڕاستە کە کێشەی تەواوکردنی ماوەی ڕۆژوویان هەیە، ئەگەر پەستانی نزمی خوێنیان هەبێت و گەر بۆ ماوەی ڕۆژێکی تەواو ئاو نەخۆنەوە گێژ بن.

ئەگەر پێت خۆشە بەرۆوو بی ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە

ئەو کەسانەی برینی گەدە، دڵەکزە، ئاوەسانی گەدە و فیتقی کراوەیان هەیە دەبێ ئەگەر پێیان خۆشە بەرۆژوو بن ڕاوێژکاریی بە پزیشکێک بکەن.

شەکرە و ڕەمەزان

ڕۆژوو دەتوانی بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییشەکرەیان هەیەمەترسیدار بێت. ئەگەر هەر گرفتێکی تەندروستیت هەیە کە ڕەنگە بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە خراپتر بێت، پێویستە خۆت لە ڕۆژووگرتن بپارێزی.

 ڕەنگە بکرێ بەرۆژوو بی تەنانەت گەر نەخۆشیی شەکرەشت هەبێت، بەڵام، ئەمە پێویستی بە هەوڵی یەکجار زۆر و پلانی گونجاو هەیە، و پێویستە بەبەردەوامی لەگەڵ پزیشکەکەت ڕاوێژکاری بکەی.

هەندێک ڕێنمایی و پێشنیار بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشیی شەکرەیان هەیە بۆ ئەوەی لەماوەی ڕەمەزاندا پێش لە گرفتی تەندروستی بگرن ئەگەر بڕیاڕیان دا سەرەڕای نەخۆشییەکەیان بەڕۆژوو بن. ئەم پێشنیارانە بەهاوکاریی لەگەڵئەنجوومەنی نەخۆشیی شەکرەی نەرویجی و ئەنجوومەنی ئیسلامیی نەرویج ئامادە کراون:

  • ئەگەر سەرەڕای نەخۆشیی شەکرە بڕیاڕت داوە بەڕۆژوو بی، دەبێ ئەم کارە بە ڕاوێژکاری لەگەڵ پزیشکەکەت ئەنجام بدرێت.
  • پێویستە بەبەردەوامی ئاستی شەکری خوێنت بپشکنی. ئەمە ڕۆژوویەکەت ناشکێنێ.
  • ئەو خواردن و خواردنەوانە هەڵبژێرە کە کاتی ڕۆژووشکاندنی بەربانگ بەخێرایی ئاستی شەکری خوێنت بەرز ناکەنەوە.

ئەگەر بۆ کەمکردنەوەی شەکری خوێنت دەرمان وەردەگری، و ئەمە لە ژێر ئاستی پێشنیارکراودایە، پێویستە ڕۆژوویەکەت بشکێنی.

ئەنجوومەنی نەخۆشیی شەکرەی نەرویجی (diabetes.no) ڕێنمایی باشی بۆ پلاندانانی ڕەمەزان هەیە. سەیری Diabetesforbundet (diabetes.no)، بکە بۆ ڕینمایی باش لەسەر پلاندانانی ڕەمەزان.

دووگیانی و شیردان لە ڕەمەزاندا

ئەگەر تۆ دووگیانی یان شیر دەدەی،نابێ بەڕۆژوو بی. دەتوانی ڕۆژووەکانت بۆ پاش لەدایکبوونی منداڵ، و بۆ کاتێک کە منداڵەکەت لەشیر بۆوە، وەدوا بخەی. بۆ منداڵەکە باشتر وایە کە تۆ خواردنی بەسوود بخۆی و بەبەردەوامی ئاو بخۆیەوە. لێکۆڵینەوەکان هێشتا نەیانسەلماندووە کە ڕۆژووگرتن لە ڕەمەزاندا دەبێتە هۆی تووشبوونی کۆرپەلە بە نەخۆشیی جدی، بەڵام ئێمە بەڵگەی پێویستمان بەدەستەوە نییە کە بیسەلمێنێ بەڕۆژوو بوون لەکاتی دووگیانی و شیرداندا کارێکی سەلامەت و بێ زیانە.

ئەگەر بڕیاڕ دەدەی بەڕۆژوو بی، دەبێ دڵنیا ببیەوە کە لەنێوان بەربانگ تا پارشێو خواردنی باش دەخۆی و بەپێی پێویست شلەمەنی دەخۆیەوە. لەماوەی ڕۆژدا خۆت لە چالاکیی جەستەیی ناپێویست بپارێزە. ئەگەر هەستت کرد کۆرپەلەکەت کەمتر دەجووڵێتەوە، یان هەستت بە گێژی، شەکەتی، ڕشانەوە یان دڵتێکەڵهاتن کرد دەبێ ڕۆژوویەکەت بشکێنی. ئەگەر پێت خۆشە بەڕۆژوو بی ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکە. زیاتر بخوێنەوە لابرەی خووەکانی خواردنی باش لەکاتی دووگیانیدا لێرە.

ئەو نیشانانەی کە دەبێ لەکاتی ڕۆژووگرتندا دەبێ لێیان ئاگادار بی

ڕەنگە لەکاتی ڕۆژووگرتندا هەست بە نائاسوودەیی بکەی. دەبێ ئاگاداریی هەندێک نیشانەی دیاریکراو بی کە ڕەنگە نیشانەکانی نەخۆشی بن.

  • ئەگەر هەست بە ماندوویی یان گێژی دەکەی، ئەمە دەتوانی نیشانەی پەستانی نزمیی خوێن بێت، و پێویستە پزیشکەکەت ببینی.
  • ئەگەر دەرشێیەوە یان هەست بە گێژی دەکەی، و کێشەی تەرکیزکردنت هەیە، ئەمە دەتوانێ نیشانەیەکی وشکبوونت و کەمبوونەوەی ئاوی جەستەت بێت. دڵنیا بە لەوەی کە لەنێوان بەربانگ و پارشێودا بەژیرەی پێویست خواردنەوەکان دەخۆیەوە.
  • ئەگەر لە ڕەمەزاندا بە پێی پێویست ئاو ناخۆیەوە، ئەمە دەتوانێ مەترسیی تووشبوون بە بەردی گورچیلەت تێدا زیاتر بکات.
  • تووشبوون بە قەبزی، هەرەسکردنی لاواز و دڵەکزە لەکاتی ڕۆژووگرتندا زۆر باوە. بۆ پێشگرتن لەمە، خواردنی تەندروست بخۆ، لەنێوان بەربانگ و پارشێودا خۆراکی سەلامەت بخۆ.
  • زۆر کەس لەکاتی ڕۆژووگرتندا تووشی ژانەسەر و میگرێن دەبن. ئەگەر تووشی ژانەسەری قورس یان بەردەوام بووی پەیوەندی بە پزیشکەکەتەوە بکە.
  • ئەگەر پێت خۆشە لەکاتی ڕۆژووگرتندا وەرزش بکەی، پێشنیارت پێ دەکرێت تا کۆتایی ڕۆژەکە، بڕێک پێش بەربانگ کە دەتوانی بخۆی و بخۆیەوە، ڕاوەستی.

Content provided by Helsedirektoratet

Last updated ھەینی, 02 شوبات, 2024